مالیكی له هه‌وڵی پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسییه
گولاَن- ع. ا
ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و له شوێنی حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی پێكبهێنێت.
دوای خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی 25 ی شوباتی زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراقی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی بۆ جێبه‌حێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران ماوه‌ی 100 رۆژی له به‌رده‌م وه‌زیره‌كان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دانا بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ست بكه‌ن به گرتنه به‌ری رێوشوێنی چاكسازی و وه‌لاَمدانه‌وه‌ی ته‌واوی خواسته‌كانی خۆپیشانده‌ران.
زۆربه‌ی چاودێران بۆچوونیان وایه مالیكی له‌و ماوه‌یه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی دایناوه ناتوانێ وه‌لاَمی خۆپیشانده‌ران بداته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به دوای ئه‌لته‌رناتیڤی دیكه‌دا بگه‌رِێت له ناویشیاندا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێستای شه‌راكه‌تی نیشتمانی و پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق موحسین سه‌عدون رایگه‌یاند له سه‌ر مالیكی پێویسته له پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه په‌له نه‌كات چونكه پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه پێویستی بیانووی دڵنیاكه‌ره‌وه هه‌یه به‌تایبه‌ت پێكهێنانی ئه‌و حكومه‌ته له دۆخی ئێستادا هیچ بیانوویه‌كی نیه چونكه حكومه‌تی ئێستا ته‌واوه.
به پێویستیشی زانی له قۆناخی ئێستادا كاری وه‌زاره‌ته‌كان به وردی هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ بكرێت كه تا چه‌ند توانیویانه له ئاستی داواكاری هالاَتیان بوونه.
جێی باسه حكومه‌تی ئێستا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی له 25 ی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو له سه‌ر بنه‌مای خاڵه‌كانی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسییه‌كان و به ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی پێكهێنرا.
سه‌رچاوه: وارع
