دوای سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مانی عێراق بۆ وڵاتی كوێت، چاوه‌رِوان ده‌كرێت پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌ره‌وپێشه‌وه‌بچێت
هه‌ولێر - سامان
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو شاندی په‌رله‌مانی عێراق دوای سه‌ردانێكی دوو رۆژه بۆ وڵاتی كوێت گه‌یشتنه‌وه عێراق.
فه‌رهاد ئه‌تروشی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی كه له نێو شاندی په‌رله‌مانی عێراق بووه، به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو به سه‌ردانێكی فه‌رمیی شاندی په‌رله‌مانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له وڵاتی كوێت بووین، سه‌ردانه‌كه كۆتایی پێهات و شه‌وی رابردوو گه‌یشتینه‌وه عێراق\"".
روونشیكرده‌وه\"" له چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی جیا جیادا له گه‌ل هه‌ر یه‌ك له ئه‌میرو سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئوممه‌ی كوێت(په‌رله‌مان)، تاوتوێی پرسه هه‌ڵپه‌رسێردراوه‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌ردوولا و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان كوێت و عێراق، ته‌ئكیدیش له به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه\"".
وتیشی\"" پێموایه ئه‌م سه‌ردانه زۆر گرنگ بوو له به‌رژه‌وه‌ندی نێوان هه‌ردوولا بووه، هاوكات كاریگه‌ریی باشی ده‌بێت له سه‌ر به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی عێراق و كوێت\"".
"
