میسال ئالووسی: هێزێكی سەربازیی بەغدا دەستیان بەسەر بارەگەی گشتیی حزبەكەماندا گرتووە
میسان جەمال ئالوسی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە بارەگەی پارتەكەی لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو و پەیامنێری ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)یش ئامادەی بوو رای گەیاند، ئەمڕۆ بەفەرمانێكی نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق، هێزێكی كردەوە سەربازییەكانی بەغدا هەڵیان كوتاوەتە سەر بارەگەی گشتیی حزبەكەمان و دەستیان بەسەردا گرتووە.
روونی كردەوە \"گوایە هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بارەگەكە باڵەخانەیەكی حكوومەتییە، كەچی ئێمە بەكرێمان گرتووە و شوێنێكی ئەهلییە، بەڵام پێمان وایە هۆكاری ئەو كردەوانە ئەوەیە ئێمە بەشداریمان لەو گەندەڵییە نەكردووە كە ئێستە لە وڵاتدا بوونی هەیە\"".
زیاتر گوتی \""بەهۆی ئەوەی مالیكی دەستووری وڵاتی پێشێل كردووە، داوا لە پەرلەمانی عێراق دەكەین متمانە لە كابینەكەی وەربگرێتەوە، سەرباری ئەوەش بەپشتگیریی ئێران حكوومەتەكەی بەڕێوە دەبات و ئەو خۆپێشاندانانەی لە پارێزگەی سلێمانیش ئەنجام دەدرێن بەدەست لە پشتدانو پشتگیریی ئێران ئەنجام دەدرێن\"".
ئەوەشی گوت ئەم كردەوانە نایاسایین كە بەم شێوەیە هەڵدەكوتنە سەر بارەگەی پارتەكەمان، ئەگەر ئێمە بارەگەی حكومەتیمان داگیر كردووە، یاسا هەیە و با لە رێگەی دادگەوە وەربگیرێتەوە و ئاساییە بەلامانەوە، چونكە ئێمە پارتێكی نیشتمانین و بەر لە ساڵی 2003وە لە دژی رێژیمی بەعس خەباتمان كردووە."
