په‌رله‌مانی عێراق به كۆی ده‌نگ ره‌زامه‌ندی له سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه نیشاندا
ئه‌مرِۆ شه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاماده‌بوونی 288 په‌رله‌مانتار دانیشتنی ژماره 41 ی ئاسایی خۆی گرێدا، له دانیشتنه‌كه‌شدا تاوتوێی پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه كرا.
له‌مباره‌یه‌وه دوای ته‌واو بوونی دانیشتنكه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری ئیئتیلافی وه‌حده‌ی عێراقی جه‌واد پۆلاَنی دووپاتی كرده‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به كۆی ده‌نگی هه‌ر 288 په‌رله‌مانتاره‌كه ره‌زامه‌ندی نیشاندا له سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و به‌رِێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه‌ش كه مووچه‌كانیان به‌رزه‌و هاوشێوه‌ی مووچه‌ی به‌رِێوه‌به‌ره گشتییه‌كانه.
جێی باسه بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری له نێوان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروست بێت ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران برِیاریدا چاو به مووچه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌و به‌رِێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش كه مووچه‌كانیان به‌رزه بخشێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ دانانی سیسته‌می نوێی مووچه بۆ زیادكردنی مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مووچه‌كانیان كه‌مه.
