حه‌یده‌ری: كۆمسیۆن ماوه‌ی 6 مانگی پێویسته بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان
بزووتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشتمانی كه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا.
له راگیاندراوێكدا بزووتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی داوا ده‌كات وه‌كو وهلاَمدانهوهی داواكاری خۆپیشانده‌رانی رۆژی هه‌ینی تورِهیی كه هه‌ینی رابردوو له زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق بهرِێوهچوو، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ست بكات به رێوشوێنه تایبه‌تییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ وه‌كو دوا واده بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به یاسایه‌كی نوێی و كه‌سانی لێهاتوو و شیاو پێكبهێنرێنهوه.
له‌لای خۆشییه‌وه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری رایگه‌یاند بۆ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كۆمسیۆن پێویستی به ماوه‌ی شه‌ش مانگ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا رێوشوێنه تایبه‌تییه‌كانی خۆی بگرێته به‌ر، روونیشی كرده‌وه سهرهرِای ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كی زۆری له‌مشێوه‌یه هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بهلاَم تا ئێستا كۆمسیۆنه به فه‌رمی هیچ دااواكارییهكی به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه بهلاَم ئه‌وان له هه‌ر حاڵێكدا داواكاری فه‌رمیان به ده‌ست بگات ده‌ست ده‌كه‌ن به گرتنه به‌ری رێوشوێنه یاساییه‌كانی خۆیان.
جێی باسه له 31 ی كانوونی دووه‌می 2009 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق جگه له هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شاری كه‌ركوك بهرِێوهچوو، له كاتی ئێستاشدا داوا ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنه‌كان به لیستی كراوه ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه: وكاله انباء المستقبل
