سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ینی رابردووی عێراق نوجێفی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی گرێده‌دا
به مه‌به‌ستی خستنه رووی دوا پێشهات و رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی عێراق و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو كه به هه‌ینی تورِه‌یی ناسرا، برِیاره ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ببه‌ستێت هه‌روه‌كو له‌لای خۆشییه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئوسامه نوجێفی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی گرێده‌دا.
ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 11 ی پێش نیوه‌رِۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه نوجێفی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی عێراقی و عه‌ره‌بی و بیانی گرێدا، دوا پێشهات و رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ناوخۆی ولاَت و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی رۆژی هه‌ینی رابردووشی خسته به‌ر به باس و روونكرده‌وه.
له میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا نوجێفی رایگه‌یاند ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران برِیاریداوه به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه به مه‌به‌ستی به دواداچوونی رووداو و خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی هه‌ینی رابردوو له پارێزگای موسڵ كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 30 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه، نوجێفی هێزه‌كانی سوپای عێراقیشی به‌پرسیار كرد له ئاگر تێبه‌ردانی ته‌لاری پارێزگای موسڵ، هه‌روه‌ها داوایشی كرد به دواداچوون بكرێت له ته‌واوی رووداوه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق له سه‌رجه‌م پارێزگاكان.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا نوجێفی داوای كرد له سه‌رجه‌م عێراق به یاسایه‌كی تازه‌و میكانیزمێكی نوێ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام بدرێته‌وه،
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ینی رابردوو خۆپیشانده‌ران له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق رۆژی هه‌ینیان كرده رۆژی تورِه‌یی و داوای دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و زیادكردنی مووچه‌و هه‌رزانكردنی بازاره‌ِكانی نه‌وت و خۆراكیان كرد هه‌روه‌ها دوای ده‌ست به‌جێ ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاره‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیشیان كرد، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی ئاشكرایكرد سه‌رۆك وه‌زیران له ئه‌گه‌ری ئه‌ودایه برِیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌نجوومه‌نه‌كانی پارێزگاكان بدات، ئاماژه به‌وه‌شده‌دا په‌رله‌مان له كاتی گرێدانی دانیشتنه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به پرسی پارێزگاكان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ئاستی پێویست نه‌بوونه برِیاری گرنگ ده‌رده‌كات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه‌مال ساعیدی كه یه‌كێكه له نزیكه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی رایگه‌یاند سه‌رۆك وه‌زیران له هه‌وڵ و ئه‌گه‌ری ده‌ركردنی برِیارێكه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌نجوومه‌نه‌كانی پارێزگاكان و دووباره دانانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نێكی دیكه له رێگه‌ی ده‌ركردنی یاسایه‌كی نوێ و هه‌ڵبژاردنێكی تازه. ساعیدی روونیشی كرده‌وه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی مالیكی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان په‌یوه‌ندی به دوو پرس هه‌یه یه‌كه‌میان پرسی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌تی هه‌ر پارێزگایه‌ك كه له بودجه بۆی دیاری ده‌كرێت، دووه‌میان ئه‌دای پارێزگاكان كه زۆربه‌یان له ئه‌ركه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه.
ناوبراو باسی له‌وه كرد دوای ته‌واوبوونی پشووی تایبه‌تی خۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ست ده‌كات به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای پارێزگاره‌كان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا‌و سه‌رۆكه‌كانیان، دواتریش په‌رله‌مان هه‌ڵوێستی خۆی له به‌رامبه‌ریان وه‌رده‌گرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌لاَتی لابردنی پارێزگار‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی نییه به‌ڵكو ئه‌وه پرسێكی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه هه‌یه، گوتیشی له‌و نێوه‌نده‌دا مالیكی ده‌سلاَتی ئه‌وه‌ی هه‌یه پێشنیار بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی لابردنی پارێزگاره‌كان له پۆسته‌كانیان، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد په‌رله‌مان برِیاری لابردنی چه‌ند پارێزگارێك ده‌ربكات.
له سه‌رێكی دیكه‌وه له سه‌ر هه‌مان پرس ئه‌ندامی ره‌وتی سه‌در له ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی جه‌واد حه‌سناوی ئاشكرایكرد په‌رله‌مان نیازی وایه ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا‌و شار‌و شارۆچكه‌كان هه‌ڵپه‌سێرێ یاخود له كاریان لابدات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا حه‌سناوی گوتی خۆپیشاندانه‌كانی هاولاَتیان له رۆژی هه‌ینی تورِه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی ئێش و ئازاره‌كانیانه‌وه هه‌بوو بێئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستتێوه‌ردانێكی سیاسی له‌گه‌ڵ بووبێ، گوتیشی بۆ جێبه‌جێكردنی خواست و داواكارییه‌كانیان په‌رله‌مان برِیارو هه‌ڵوێستی وه‌رده‌گرێت له به‌رامبه‌ر پارێزگاره‌كان و ئه‌نجوومه‌نه‌كانی پارێزگا و قائیمه‌قامی شارۆچكه‌و به‌رِێوه‌به‌ری ناحییه‌كان، روونیشی كرده‌وه كه پێده‌چێت په‌رله‌مان سێ برِیار بخاته روو یه‌كه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و لابردنی پارێزگار، دووه‌م هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانیان و ئه‌ندامێتیان، سێیه‌م دانانی متوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی بۆ جێبه‌جێكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاولاَتیان.
سه‌باره‌ت به پارێزگای به‌غدا حه‌سناوی رایگه‌یاند په‌رله‌مانتارانی به‌غدا گوێیان له داواكاری خۆپیشانده‌ران گرت و له دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانیش داواكارییه‌كان پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر پێویستیش بوو په‌رله‌مان برِیاری لابردنی پارێزگاری به‌غدا ده‌رده‌كات و له پۆسته‌كه‌ی دووری ده‌خاته‌وه.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دوێنێ شه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سرِه ره‌زامه‌ندی نواند له سه‌ر ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی شه‌ڵتاغ عه‌بود پارێزگاری شاره‌كه، له به‌هێزترین پاڵێوراوانیش بۆ وه‌رگتنی پۆستی پارێزگاری به‌سرِه خه‌له‌ف عه‌بدولسه‌مه‌دی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتمانییه.
