خۆپێشاندەرانى گۆڕەپانى \"تەحریر\"" ڕێگە لە سیاسەتوانى عێراقى دەگرن بەشداریى خۆپێشاندانەكە بكەن"

خۆپێشاندەرانى گۆڕەپانى \
هەندىَ لە خۆپێشاندەران لە گۆڕەپانى تەحریر لە ناوەڕاستى بەغدا بەردیان گرتە سەباح ساعدى ئەندامى سەربەخۆى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق و ڕێگەیان پىَ نەدا لە بەردەم خۆپێشاندەراندا وتار پێشكێش بكات، هاوكات دەیان خۆپێشاندەر ڕێگەیان لە ئەندامێكى لیستى عێراقییەیان گرت بێتە گۆڕەپانەكە.

لەو كاتەى سەباح ساعدى ئەندامى سەربەخۆى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ویستى لە بەردەم خۆپێشاندەراندا وتارێك پێشكێش بكات، هەندىَ لە خۆپێشاندەران بەردیان تىَ گرت و ڕێگەیان پىَ نەدا وتارەكەى پێشكێش بكات\".

هەروەها گوتى \""فەتاح شێخ خزر ئەندامى لیستى عێراقییە هاتە گۆڕەپانى تەحریر بۆئەوەى بەشداریى خۆپێشاندانەكە بكات، بەڵام خۆپێشاندەران داوایان لىَ كرد گۆڕەپانەكە جىَ بێڵىَ\"".

سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ هەینى هەزاران هاووڵاتى بۆ ناڕەزایى دەربڕین لەسەر كەمیى خزمەتگوزارى و داواكردن بۆ دەست لەكار كێشانەوەى حكوومەتى ناوەخۆیى لە گۆڕەپانى تەحریر لە بەغداى پایەتەختى عێراق دەستیان بەخۆپێشاندان كرد.

چەند باوەشێنكەیەكى عێراقى و ئەمەریكایى بەنزمى لە ئاسمانى گۆڕەپانەكە دەفڕن، هاوكات هێزە تەناهییەكان بەپاڵپشتى چەندان زرێپۆش لە نێزیك باڵەخانەى پارێزگەى بەغدا و ئەنجوومەنى پارێزگەكە جێگیر بوونە.

-آكانيوز"
Top