خەڵكی بەغدا روو لە گۆڕەپانى تەحریر لە بەغدا دكەن
سەدان كەس لە هەموو ناوچەكانى بەغدا ئێستە بەمەبەستی بەشداریكردن لە خۆپێشاندانە ملیۆنییەكەى بەغدا روو لە گۆڕەپانى \"تەحریر\"" لە بەغدا دەكەن.
هاوكات حكوومەتی عێراقی هێزێكی تەناهیی زۆرى لە دەرووبەری گۆڕەپانەكەدا بڵاوە پێ كردووە.
بڕیارە ئەمڕۆ هەینی خۆپێشاندانێكی ملیۆنی لە گۆرەپانی تەحریر لە بەغدا دەست پێ بكات كە هاوكات لە زۆربەی پاریزگەكانی عێراق خۆپێشاندان ئەنجام دەدرێ و پێشبینی دەكرێ هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، ئامانج لێی پاڵەپەستۆخستنە سەر حكوومەتە بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان و ریشەكێشكردنی گەندەڵی.
-آكانیوز"
