مێڵگهرت: رووداوه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی پێویستی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب ده‌رده‌خه‌ن
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له دوا لێدوانی خۆیدا ئاماژه به رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ولاَتانی ناوچه‌كه ده‌كات، كه ده‌ریده‌خه‌ن چه‌نده پێویسته ناكۆكییه مێژووییه‌كانی نێوان عه‌ره‌ب و كورد له باكوری عێراق (هه‌رێمی كوردستان) یه‌كلایی بكرێنه‌وه به‌ر له‌وه‌ی به بنبه‌ست بگه‌ن و رووبهرِووی ته‌نگژه‌یه‌كی دیكه ببنه‌وه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌منیداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئاد مێلگه‌رت بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به دوا رووداو و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كان و پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه راگه‌یاند كه ئه‌و پێویستییه ده‌رده‌خه‌ن ده‌بێت هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ده‌بنه هۆی گرژی و ئاڵۆزیه‌كان له ماوه‌ی داهاتوودا ریشه‌كێش و بنبرِبكرێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به جیدی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غداو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات و هه‌وڵه‌كانیشی چرِتر ده‌كاته‌وه بۆ دانانی خشته‌ی كاره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت له ناویشیاندا هه‌ر یه‌ك له پرسه‌كانی داهاتووی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری تایبه‌ت به كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی دیكه‌و پرسی دابه‌شكردنی داهاته‌كانی نه‌وت و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو.
مێلگه‌رت ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه تاوه‌كو ئه‌و پرسه ههڵواسراوانه له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به هه‌ڵپه‌سێردراوی بمێننه‌وه چاوهرِوانی زیاتری تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولاو زیادبوونی بارگرژی و ته‌نگژه‌كان ده‌كرێت له ماوه‌ی داهاتوودا، گوتیشی ئه‌وه‌ی ئهورِۆ له عێراق به‌تایبه‌ت له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان ده‌بینرێ به ئاشكرا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه داهاتووی ئه‌و ناوچانه ئه‌گه‌ر به له یه‌كگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت چاره‌سه‌ر نه‌كرێن ئاراسته‌كه به بارێكی خراپ‌دا ده‌كه‌وێت، بۆیه له سه‌ر هه‌موو لایه‌ك پێویسته به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كۆنترِۆڵی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی چاوهرِوان بكرێت كه داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كان و ناوچه‌كه ده‌خه‌نه ژێر مه‌ترسییه‌كی نادیار.
له‌لای خۆشییه‌وه په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مه‌حمود عوسمان سه‌باره‌ت به لێدوان و نیگه‌رانییه‌كانی مێلگه‌رت رایگه‌یاند پێشتریش مێڵگهرت سه‌ردانی شوێنه جیاجیاكانی ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی كه‌ركوك و موسڵ و چه‌ند شوێنی دیكه‌یشی كرد له میانه‌ی ئه‌و سهردانییانهیدا چاوی به ته‌واوی پێكهاته جیاجیاكان كه‌وتوو و به پێویستی زانی هه‌موولایه‌ك له سه‌ر مێزی ته‌بایی كۆببنه‌وه‌و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتری بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و رووداو‌و و ئه‌گه‌رانه‌ی له ناوچه‌كانیان رووده‌دا، گوتیشی ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی مێڵگهرت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینییه‌وه نیه چونكه ئه‌و خۆپیشاندانانه عێراقین و په‌یوه‌ند نینه به شاری كه‌ركوك و ناوچه دابرِاوهكانی دیكه به‌ڵكو خۆپیشاندانه له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و گه‌نده‌ڵی و داواكاری و خواسته‌كانی دیكه‌ی شه‌قامی عێراقی.
له سه‌رێكی دیكه‌وه مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی به‌غدا سه‌عدی كه‌ریم سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی مێڵگهرت گوتی ئه‌وه‌ی مێڵگهرت سه‌باره‌ت به لێدوانی به‌رپرسانی واشنتۆن ده‌یڵێ سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و پرسه ههڵواسراوانه ببنه ته‌نگژه‌یه‌كی به بنبه‌ست گه‌یشتوو، بریتییه له گێرِانهوهی رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق به‌تایبه‌ت كه له قۆناخی ئێستادا ته‌وژمێكی دیموكراتی و سیاسی رووی له ولاَتانی عه‌ره‌بی كردووه كه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت به سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق، سه‌باره‌ت به رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب كه‌ریم گوتی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵیداوه بۆچوونه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له یه‌كنزیك بكاته‌وه، بهلاَم تا ئێستا ئه‌مه به روونی له ستراتیژییه‌كانی ئه‌و ولاَته له عێراق به روونی ده‌رنه‌كه‌وتووه‌و هه‌ستی پێنه‌كراوه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
