هاوپه‌یمانی نیشتمانی به فه‌رمی چه‌له‌بی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كاندید ده‌كات
خه‌ریكه هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له ناویشیاندا پرسی پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان و هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ئافره‌تان و كاره‌باو بازرگانی یه‌كلایی ده‌بنه‌وه، پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان كه پێكدێت له هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری و ئاسایشی نیشتمانی و ده‌زگای هه‌واڵگری خه‌ریكه پێده‌نێنه قۆناخی ته‌واو بوون، به گوێره‌ی رێككه‌وتنانه‌كانی پێشوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ هاوپه‌یمانی نیشتمانی و وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه و وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانیش تا ئێستا به ته‌واوی روون نه‌بۆته‌وه بۆ كامه كوتله‌و هاپه‌یمانی ده‌بێت، له‌و نێوه‌نده‌شدا كورد داوای پۆستێكی ئه‌منی ده‌كات، كه ره‌نگه یه‌كێك له وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی یاخود ده‌زگای هه‌واڵگری وه‌ربگرێت، وه‌رگرتنی پۆستێكی ئه‌منیش له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به مافێكی شه‌رعی و ده‌ستكه‌وتێكی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ژمار ده‌كات.
سه‌باره‌ت به پرسی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه پشكی هاوپه‌یمانی نیشتمانیه، پارتی كۆنگره‌ی نیشتمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌رۆكی پارته‌كه ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی كاندید كردووه بۆ پرِكردنه‌وه‌ی ئه‌و ه‌زاره‌ته.
له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژی پارتی كۆنگره‌ی نیشتمانی محه‌مه‌د موسه‌وی دووپاتی كرده‌وه پارتی كۆنگره‌ی نیشتمانی به فه‌رمی سه‌رۆكی ئه‌و پارته ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كاندید كردووه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه خاوه‌نی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانه له‌گه‌ڵ خودی پارتی كۆنگره‌ی نیشتمانی چه‌له‌بیان هه‌ڵبژاردووه، ئه‌مه له كاتێكدا زۆربه‌ی كوتله‌كانی دیكه له‌وانه‌ش كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و حزبی فه‌زیله‌و ره‌وتی سه‌در پشتگیری له كاندید كردنی چه‌له‌بی ده‌كه‌ن، روونیشی كرده‌وه تا ئێستا هیچ كوتله‌و هاوپه‌یمانییه‌تێك دژایه‌تی خۆی بۆ كاندیدكردنی چه‌له‌بی رانه‌گه‌یاندووه، هه‌روه‌ها هێشتا سه‌رۆك وه‌زیرانیش نوری مالیكی به فه‌رمی په‌سه‌ندكردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیدكردنی چه‌له‌بی رانه‌گه‌یاندووه.
چاودێرانی بۆچوونیان وایه یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی له ناویشیاندا یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان و پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان هه‌نگاوێكی دیكه‌ی جیدی ده‌بێت بۆ كۆتایی پێكهێنان به‌و ته‌نگژه سیاسییه‌ی عێراق رووبه‌رِووی بۆته‌وه له ته‌واونه‌كردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، به‌تایبه‌ت مانه‌وه‌ی ئه‌و پرسه هه‌ڵواسراوانه رێگرن له به‌رده‌م به ئه‌نجام گه‌یاندنی پرۆژه‌ی چاكسازی سیاسی و نیشتمانی و هه‌روه‌كو هه‌لێكی دیكه ده‌بن بۆ تێكچوونی باری ئه‌منی و سیاسی و ئابووری ولاَت كه دواجار گه‌لی عێراق زیانی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت.
