لیستی حه‌دبا ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات و برایه‌تیش ره‌تیده‌كاته‌وه
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو پارێزگاری نه‌ینه‌وا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو لیستی حه‌دباو لیستی برایه‌تی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی پێشكه‌ش كرد كه پێكهێنانی چه‌ند لێژنه‌یه‌ك له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان له خۆ ده‌گرێت، له به‌رامبه‌ریشدا لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه‌و داوا ده‌كات بواری له به‌رده‌م برِه‌خسێندرێ بۆ به‌شداریكردنی له پارێزگا‌و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئه‌سیل نوجێفی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر (سلاَوی خوای له سه‌ر بێت)، گوتیشی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه پێكهێنانی چه‌ند لێژنه‌یه‌كی فه‌رعی له ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی وه‌كو سنجارو ته‌لكیف و مه‌خمور شاره‌دێی زمارو دوو نوێنه‌ری هه‌ردوو لیستی حه‌دباو برایه‌تی كه چاویان به هاولاَتیان و دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌وێت له خۆ ده‌گرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا پارێزگاری نه‌ینه‌وا داوای له لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌واو كرد كه له وه‌ته‌ی نیسانی 2009 وه بایكۆتی به‌شداریكردنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵی كردووه، گفتوگۆی خۆیان بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌و ده‌ستپێشخه‌رییه، پێشبینی ئه‌وه‌یشی كرد ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ببێته هۆیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو لیسته‌كه‌و كۆتایی پێكهێنان به ناكۆكییه‌كانیان.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌واو، له لێدوانێكدا وته‌بێژی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا ده‌رمان خه‌تاری رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌كو لیستی برایه‌تی به توندی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و به‌هیچ شێویه‌ك قه‌بوڵی ناكه‌ن، روونیشی كرده‌وه لیستی برایه‌تی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌و هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی دیكه‌ی له‌و شێوه‌یه قه‌بوڵ ناكه‌ن تاوه‌كو نه‌گه‌رِێنه‌وه ناو پۆست‌و ده‌سه‌لاَته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆیان وه‌رنه‌گرنه‌وه.
خه‌تاری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و جۆره ده‌ستپێشخه‌رییانه پێویست نینه چونكه تا ئێستا لیستی حه‌دبا ئاماده‌یی تێدانییه له‌گه‌ڵ لیستی برایه‌تی دابنیشێ و ده‌ست بكات به گفتوگۆ‌و داتووستانه‌كان، به‌تایبه‌ت كه ماویه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌وڵێكی دیكه‌ی له‌و شێوه‌یه درا كاتێك نوێنه‌رانی هه‌ردوو لیسته‌كه به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه به‌لاَم دیسان لیستی حه‌دبا پێداگری كرد له سه‌ر قۆرخكردنی ده‌سه‌لاَته‌كان و رێگه‌گرتن له لیستی برایه‌تی بۆ به‌شداریكردنی له ده‌سه‌لاَته‌كانی پارێزگا، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بوو لیستی حه‌دبا هه‌موو ئه‌و هه‌لانه‌ی پێشووتری قۆستبایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌یانه‌وه توانرابووا ناكۆكیه‌كان چاره‌سه‌ر بكرانه. گوتیشی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی نوجێفی ته‌نیا قسه‌یه‌كی رووته.
هه‌روه‌ها ئه‌سیل نوجێفی له لێدوانێكی دیكه‌یدا بۆ (ئاكا نیوز) رایگه‌یاند دانووستانه‌كانی نێوان پارێزگای نه‌ینه‌واو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكه بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی دانیشتووانی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان كه له بنه‌رِه‌تدا جێگه‌ی گرنگییه‌كی هاوبه‌شن، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌وناوچانه بۆ هه‌موولایه‌ك و پێكاته‌یه‌ك چ كورد بێت یاخود عه‌ره‌ب یا هه‌ر پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه وه‌كو یه‌ك گرنگی هاوبه‌شیان هه‌یه، به پێویستیشی زانی هه‌موو دانیشتووانه‌كانی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان هه‌ست به دڵنیابوونه‌وه ئاسایش بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك كه یاسا له سه‌ر هه‌مووان وه‌كو یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا نوجێفی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بازگه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كان پێویست نیه‌و هیچ پاساوێكی ئیجابی و فیعلیان نیه، چونكه په‌یوه‌ندی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب ته‌ینا په‌یوه‌نده به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا. باسیشی له‌وه‌كرد ئه‌وان له سه‌ره‌تاوه باوه‌رِیان به بوونی ئه‌و بازگه هاوبه‌شانه نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌باشتریان زانی ئه‌و پرسه به‌و شێوه‌یه بێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا چه‌ند راپۆرته هه‌واڵێك بلاَویانكرده‌وه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌ی پله‌به‌ندی ده‌ستیان كردووه به كشانه‌وه‌یان له چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق له پارێزگای كه‌ركوك.
جێی باسه پارێزگای نه‌ینه‌وا 15 خاڵی پشكنینی هاوبه‌شی له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان تێدایه، كه هه‌ر یه‌ك له سوپای عێراقی و سوپای ئه‌مه‌ریكی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له خۆ ده‌گرێت.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
