مالیكی و عه‌للاوی به یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه
بۆ جاری سێییه‌م هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی و سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی له ماڵی سه‌رۆكی ره‌وتی چاكسازی نیشتمانی و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئیبراهیم جه‌عفه‌ری به یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه.
دوێنێ هه‌ینی هه‌ر یه‌ك له مالیكی و عه‌للاوی له ماڵی جه‌عفه‌ری بۆ جاری سێیه‌م به یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه‌و چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكی تایبه‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت و پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان تاوتوێكرد.
دوای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌كه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نوری مالیكی دووپاتی كرده‌وه كۆبوونه‌وه‌ه‌یكی سه‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ عه‌للاوی ئه‌نجامداوه‌و هه‌ردوولا دیدگایه‌كی روونیان هه‌بووه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی له به‌رده‌م پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان دروست بوونه، مالیكی روونیشی كرده‌وه ره‌شنووسی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ته‌واو بووه‌و داوا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین له دانیشتنه‌كانی داهاتوویدا بیخاته ئه‌وله‌ویاتی كاره‌كانی خۆی.
له‌لای خۆیه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی دووپاتی كرده‌وه له‌گه‌ڵ مالیكی رێككه‌وتوون له سه‌ر ته‌واو كردن و پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان هه‌روه‌كو رێككه‌وتوون له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر پرسه‌كانی ده‌ره‌وه.
له‌لای خۆشیانه‌وه سه‌رچاوه نزیكه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌دا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زیاتر جه‌خت له سه‌ر تاوتوێكردنی میكانیزمی كاری ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان و ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی حكومه‌ت و چاره‌سه‌ركردنی خاڵه ناكۆكه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان و په‌یكه‌ری ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌و پرسی جێگره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌و ده‌سه‌لاَته‌كانیان كرایه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه‌شكرد به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ست بوو به تاوتوێكردنی پرسی پرِكردنه‌وه‌ی كورسی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان و دانانی وه‌زیره‌كانی هه‌رسێ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری و ئاسایشی نیشتمانی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ كۆنترِۆڵی بارودۆخی ئه‌منی ولاَت بكرێ.
