عارف ته‌یفوور بۆ گوڵان: سوورین له سه‌ر وه‌رگرتنی لیژنه‌ی یاسایی
هه‌ولێر _ سامان
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند تا ئێستا پرسی پێدانی لیژنه هه‌میشه‌یه‌كانی په‌رله‌مانی له نێوان لایه‌نه‌كان یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه.
عارف ته‌یفوور جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" چاوه‌رِوان ده‌كرێت ئه‌مرِۆ شه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنی ئه‌مرِۆی دا پرسی پێدانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان له نێوان فراكسۆنه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه\"".
روونی كرده‌وه\"" تا ئێستا كورد سووره له سه‌ر وه‌رگرتنی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق، چونكه پێمانوایه لیژنه‌یه‌كی گرنگه و پێداگیریی ته‌واو له سه‌ر وه‌رگرتنی ده‌كه‌ین\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" له ئێستا دا داوا كراوه فراكسۆنه په‌رله‌مانیه‌كانی عێراق ناوی كاندیده نوێیه‌كانی په‌رله‌مان له شوێنی په‌رله‌مانتاره‌كانی پێشوویان بده‌نه په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی یاسایی بگرنه به‌ر به مه‌به‌ستی پرِ كردنه‌وه‌ی كورسییه به‌تاڵه‌كان\""."
