پسپۆرێكی ستراتیژی ئێرانی داوا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی برِیاری له سێداره‌دانی تاریق عه‌زیز ده‌كات
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا حسین عه‌لائی پسپۆری ستراتیژی ئێرانی هۆشداریدا له برِیاری دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عێراقی به سه‌پاندنی سزای له سێداره‌دان به سه‌ر تاوانبار تاریق عه‌زیز.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عه‌لائی مانه‌وه‌ی تاریق عه‌زیزی له ژیاندا به پێویستییه‌كی گرنگ له قه‌ڵه‌مدا به‌و پێیه‌ی عه‌زیز گه‌نجینه‌یه‌كی پرِ نهێنییه‌كانی سه‌رۆكی له سێداره‌دراو سه‌دام حسێنه.
عه‌لائی روونی كرده‌وه له سه‌ر هه‌موو لایه‌ك پێویسته رێگری بكرێت له سه‌پاندنی برِیاری له سیچداره‌دان به سه‌ر عه‌زیز، چونكه ناوبراو دیوی پشته‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كارانه ده‌زانێ كه سه‌دام و رژێمه‌كه‌ی به سه‌ر گه‌لی عێراق و ئێران و كوێت هێناویانه، گوتیشی ده‌كرێ دادگا هه‌لێكی دیكه به عه‌زیز بدات و گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌ی پێبدات به مه‌رجی ئاشكرا كردنی نهێنییه‌كانی سه‌دام و رژێمی به‌عس.
باسی له‌وه‌شكرد ده‌كرێ ئه‌زموونی عه‌زیز ببێته وانه‌یه‌ی سوود به‌خشی مێژوویی گه‌لان سوودی لێوه‌ربگرن، تا بزانن چۆن كه‌مینه‌یه‌ك فه‌رمانرِه‌واییه‌تی میلله‌تێكیان كردووه‌و زه‌ویان پرِ كردووه له گه‌نده‌ڵی و وێرانكاری.
