ئێران کەشتییە جەنگییەکانی لە گەیاندە سنووری یەمەن
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند: ئێران دوو کەشتیی جەنگیی رەوانەی کەنداوی عەدەن و گەرووی بابلمەندەب کردووە و ئەم کەشتییانە بۆ ماوەیەک لەوێ دەمێننەوە.
بابلمەندەب گەروویەکی دەریاییە لە باشووری بەدەریای سوور و وەک گەروویەکی گرنگی ستراتیجی بۆ هاتووچۆی دەریای ئازاد سەیری دەکرێت.
تەسنیم بڵاوی کردووەتەوە ئەم گروپە کەشتییە دواتر بەرەو ئاوەکانی ئۆقیانووسی هند و تانزانیا بەڕێ دەکەوێت و ئەگەر کەش و هەوا باش بێت، کەشتییەکان بەرەو ئەفریقیای باشوور و رۆخی رۆژئاوای ئەم وڵاتە ئوقیانووسی ئەتڵەسی بەڕێ دەکرێت.
Payamner-
