فڕۆکەیەکی گەشتیاری لە وڵاتی پیرۆ کەوتە خوارەوە و ١١ کەس گیانیان لەدەستدا
ڕۆژی شەممە ١ی ئاب، بە هۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووکی گەشتیاری لە ناوچەی ئیکا لە باشووری پیرۆ، لانیکەم ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا کە ١١ سەرنشین و دوو ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی بوون.
پۆلیسی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی پیسکۆوە بۆ سەردانکردنی هێڵە مێژوویی و سەرسوڕهێنەرەکانی نازکا هەڵفڕیبوو، کەوتبووە ناو زەوییە کشتوکاڵییەکان و دوای نیوەڕۆیەکی کەم ئاگری گرت.
هەروەها بەرپرسانی ئەمنی پیرۆ ڕایانگەیاند، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە و ناسنامەی قوربانییەکان دەستیپێکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
