تەقینەوەی کوشندە لە کانێکی خەڵوز لە بەلوچستانی پاکستان
دوای تەقینەوەی غازی میتانی و داڕمانی تونێلەکانی کانێکی خەڵوز لە ناوچەی سورەج لە پارێزگای بەلوچستان لە پاکستان لانیکەم ٣٤ کرێكار گیانیان لەدەستدا.
تیمەکانی فریاگوزاری کە لە کارمەندانی بەڕێوەبردنی فریاگوزاری و خۆبەخشانی ناوخۆیی پێکهاتوون، هێشتا سەرقاڵی هەڵکەندن و گەڕانن بۆ بەشە زیانلێکەوتووەکانی کانەکە، بەڵام بەرپرسانی ناوچەکە بێ هیوان لەوەی کە كەسانی گیرخواردوو لە ژیاندا مابن.
بەگوتەی شایەتحاڵان، ژمارەیەک لە کرێکارەكان لە یەکەم خولەکی دوای تەقینەوەکەدا چوونەتە ناو تونێلە پڕ دوکەڵ و گازییەکان بۆ ڕزگارکردنی هاوکارەکانیان، بەڵام چڕیی زۆری گازی میتانی ژەهراوی بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەک خۆبەخش گیانیان لەدەست بدەن.
گوڵان: سەردار خەلیل
