ئامادەکاری بۆ فراوانکردنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن ڕایدەگەیەنێت، بە گوتەی دوو بەرپرسی ئاگاداری ئەمریکی، ڕەنگە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەمەریکا خولێکی نوێی هێرش بۆ سەر ئێران دەستپێبکات.
تا ئێستا مەودای وردی هێرشەکان و ئامانجە ئەگەرییەکانی ئەمریکا ڕوون نییە و هەردوو بەرپرسەکە هۆشدارییان دا لەوەی کە دەکرێت هێرشەکان هەڵبوەشێنرێنەوە.
ئەو بەرپرسانە ڕایانگەیاندووە، کە بژاردەکانی بەئامانجگرتنی دامەزراوە وزەی ئێرانیش لەبەرچاو دەگیرێن.
بەپێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، سوپای ئەمریکاش خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستپێکردنی زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر ژێرخانی ئەتۆمی ئێران، لەوانە دامەزراوەی “كێوی کەڵەنگ غەزڵا” لە نزیک نەتەنز؛ هەرچەندە مەرج نییە هێرشەکان لەو شوێنەدا سنووردار بن.
ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەم ئامادەکارییانە خێراتر بوون.
گوڵان: سەردار خەلیل
