قه‌رزاوی شای سعودیه به كوشتنی موسوڵمانان تۆمه‌تبار ده‌كات و داوای لێده‌كات \"بۆ خودا بگه‌ڕێته‌وه\"""
له لێدوانێكدا، قه‌رزاوی وتی: پێویسته له‌سه‌ر شای سعودیه و ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب له‌وانه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیمارات و به‌حره‌ین و كوێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خودا، له هه‌مانكاتدا شا عه‌بدوڵا و ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی ده‌ستیان له كوشتنی موسوڵماناندا هه‌بووه و رووی قسه‌كانی له‌وان ده‌كات و ده‌ڵێت \""موسوڵمانان به ملیاره‌كانی ئێوه ده‌كوژرێن\"".
لێدوانه‌كانی قه‌رزاوی دوای ئه‌و گۆڕانگارییه‌ی له میسر روویدا، هات، كه بووه هۆی لادانی محه‌ممه‌د مورسی و دواتر پێكدادانی خوێناوی له نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و لایه‌نگرانی سه‌رۆكی لادراوی به دوای خۆیدا هێنا.
پێشتر قه‌رزاوی، فه‌توای دا كه واجبه و پێویسته لایه‌نگیری مورسی بكرێت و وه‌ستانی میسرییه‌كان له دژی ئه‌و حه‌رامكرد، وه‌زیری به‌رگری میسریشی به ناپاك له‌قه‌له‌م دا."
