كارمه‌نده‌كه‌ی‌ سی‌ ئای‌ ئه‌ی‌، داوای‌ په‌نابه‌رێتیی‌ له‌ 21 وڵات كردووه‌

كارمه‌نده‌كه‌ی‌ سی‌ ئای‌ ئه‌ی‌، داوای‌ په‌نابه‌رێتیی‌ له‌ 21 وڵات كردووه‌
2ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- ماڵپه‌ڕی‌ ویكی‌ لیكس ئاشكرای‌ كردووه‌، ئه‌و كارمه‌نده‌ی‌ پێشووی‌ سی‌ ئای‌ ئه‌ی‌ و ئاژانسی‌ ئاسایشی‌ نیشتمانیی‌ ئه‌مه‌ریكا، كه‌ سیخوڕییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكای‌ له‌قاو داوه‌، داوای‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتیی‌ له‌ 21 وڵات كردووه‌.

ماڵپه‌ڕی‌ ویكی‌ لیكس، به‌یاننامه‌یه‌كی‌ ئیدوارد سنۆده‌ن، كارمه‌ندی‌ پێشووی‌ ئاژانسه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكای‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت هه‌تا ئێستا داوای‌ په‌نابه‌رێتیی‌ له‌ 21 وڵات كردووه‌.
به‌پێی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ ویكی‌ لیكس، هاوكارێكی‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌، رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ داواكاریی‌ په‌نابه‌رێتیی‌ سندۆه‌نی‌ گه‌یاندووه‌ته‌ ده‌ستی‌ به‌رپرسانی‌ رووسیا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ مۆسكۆ و له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌وانه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نرێته‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ وڵاتانی‌ مه‌به‌ست.
هاوكات، سنۆده‌ن داوای‌ په‌نابه‌رێتیی‌ له‌ رووسیا كردووه‌ و سه‌رۆككۆماری‌ رووسیا، ولادمیر پوتین رایگه‌یاندووه‌ سنۆده‌ن ده‌توانێت له‌ رووسیا بمێنێته‌وه‌ بو مه‌رجه‌ی‌ ده‌ست له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌ دژی‌ ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵبگرێت.
Top