30 حوزهیران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- خۆپیشاندانەکانی میسر بەرەو قۆناغێکی هەستیارەوە تێپەر دەبێت و لاینگرانی مەحمەد مورسی سەرۆکی میسر مەشقی جۆراوجۆر دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن رووبەرووی خۆپیشاندەران و بەرەی علمانییەکان ببنەوە، سکای نیوز بڵاویکردەوە: کە لایەنگرانی مەحمەد مورسی کە لە ئیخوانەکانی ئیسلامییەکانی ئەو وڵاتە پێکهاتوون، بەردەوام مەشقی جۆراوجۆر دەکەن بۆ ئەوەی رووبەرووی خۆپیشاندەرانی علمانی و دژ بە سەرۆکی میسر بوەستنەوە و ئەمڕۆ یەکشەممەش رێگای چوارەمی شەقامی تەحریریان لە بەردەم خۆپێشاندەرانی دژ بە مورسی لە قاهیرە داخست، شایەنی باسە ماوەی چەند هەفتەیەکە خۆپیشاندانی بەرفراوان لە وڵاتی میسر بەردەوامە، سەرۆکی بەرەی رزگایخوازی میسریش عەمرۆ موسا بۆ هێوردکردنەوەی بارودۆخەکە ، داوای لە مەحمەد مورسی سەرۆکی وڵات کرد بریاری هەڵبژاردنی پێشوەختە رابگینێت .