جێگری سه‌رۆكی وه‌زیرانی توركیا: ئه‌قڵییه‌تی قلیچدار به‌كه‌لكی ئه‌وه نایه‌ت گه‌وره‌یی گوندێك بكات
ئه‌مڕۆ ئارینچ، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی نوێی ئه‌مینداریه‌تی پارتی ئه‌كه‌په له ویلایه‌تی بۆرسه كه ده‌كه‌وێته باكوری رۆژئاوای توركیا، وتیشی: ئه‌و ئه‌قلیه‌ته‌ی قلیچدار پێی بیرده‌كاته‌وه، به‌كه‌لكی ئه‌وه نایه‌ت ببێته سه‌رۆكی شاره‌وانی گوندێك له گونده‌كانی توركیا، نه‌ك سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن له وڵات.
ئاماژه‌یدا: ئه‌و سیاسه‌ته‌ی سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆن له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ قه‌یرانی گۆڕه‌پانی ته‌قسیم په‌یڕه‌وی لێده‌كات، ئه‌وه ده‌رده‌خات چه‌ند بیركردنه‌وه‌كانی ته‌ندروست نییه، له هه‌مانكاتدا قلیچدار به‌شداری له گه‌وره‌كردنی ئه‌و قه‌یرانه ده‌كات ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی لێدوانه نابه‌رپرسه‌كانی كه شه‌ورۆژ ده‌ریده‌بڕێت.
ئارینچ ئامۆژگاری كرد كه ئه‌مشه‌و شه‌وی به‌راته، نوێژ بۆ خوا بكه و نزا و پاڕانه‌وه بكه، تاكو خودا له گوناهه‌كانت خۆش بێت، له‌سه‌ر ئه‌و زمانه‌ت كه چه‌ندین كاره‌سات و گرفتی دروستكردوه."
