وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا: ئێمه ناچینه جنێف ده‌سه‌ڵات راده‌ست بكه‌ین
موعه‌لم وتیشی: ئێمه به‌ره‌و جنێف ده‌چین، به‌ڵام بۆ راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر ناچین، به‌ڵكو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی یه‌كێتی نیشتمانی و به‌شدارییه‌كی راسته‌قینه له‌ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و جنێف دوو ده‌چین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له جنێف دوو توانای گفتوگۆكاران تاقیده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاچه‌ند توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه توندوتیژی و تیرۆر بوه‌ستێنن.
سه‌باره‌ت به چه‌كی كیمیاوی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا رایگه‌یاند: سوریا هیچ رۆژێك راینه‌گه‌یاندووه خاوه‌نی چه‌كی كیمیاویه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش پشتی به زانیاری هه‌ڵه به‌ستوه له باره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌كی كیمیاوی به‌كارهاتووه.
هۆشداریشی كه \"دا ئه‌و چه‌كه‌ی وڵاتانی كه‌نداو بۆ تیرۆرستانی ده‌نێرن ده‌گاته ده‌ستی به‌ره‌ی نوسره‌ت.\""
ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه بڕیاری پڕچه‌ككردنی \""گروپه تیرۆریسته‌كان\"" به‌پێی وته‌ی ئه‌و، توندوتیژییه‌كان له سوریا درێژتر ده‌كاته‌وه."
