ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی نووسینگه‌ی تالیبان له قه‌ته‌ر ده‌كات
جۆن كه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هیچ پێشكه‌وتنێك له هه‌وڵه‌كانی تالیباندا نه‌بینرێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه نووسینگه‌كه‌یان دابخرێت.
ئه‌م وته‌یه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دوای راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز بوو كه به‌رپرسێكی تالیبان رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه تالیبان دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نه‌كات.
هاوكات، گوته‌بێژی تالیبان، زه‌بیحوڵا موجاهید، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاندووه لێدوانی ئه‌و به‌پرسه‌ی تالیبان، بۆچوونی ره‌سمیی رێكخراوه‌كه نییه و ئه‌وان دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ره‌ت ناكه‌نه‌وه.
تالیبان، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، نووسینگه‌ی خۆی له وڵاتی قه‌ته‌ر كرده‌وه و به‌هۆی ناڕه‌زایی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان، رۆژی دواتر، ئاڵای تالیبان و نووسراوه‌ی تابلۆی نووسینگه‌كه، لێكرایه‌وه كه ناوی شوێنه‌كه، وه‌ك مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌ماره‌تی ئیسلامیی ئه‌فغانستان، نووسرابوو نه‌ك وه‌ك نووسینگه‌ی تالیبان.
