حکوومەتی باشوری ئەفریقیا دەڵێت بارودۆخی نیلسۆن ماندیلا سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەیان زۆر خراپ بووە و نەخۆشییەکەی تەشەنەی کردووە، جاکۆب زوما سەرۆکی باشوری ئەفریقیا رایگەیاند:١٧ رۆژە ماندیلا لە ژێر چاودێری وردی تەندروستی دایە و بەڵام بەداخەوە رەوشی تەندروستی بەرەو خراپی چووە، لە دوعا و پارانەوەکردن لە خوا هیچیی ترمان لە دەست نەماوە تا بە ماندیلای ببەخشین، نیلسۆن ماندیلای تەمەن94 ساڵان کە 27 ساڵ ژیانی لە بەندیخانە بردە سەر، بەهۆی هەوکردنی سیەکانییەوە پتر لە دوو هەفتەیە لە نەخۆشخانەیە، هاوکات لە گەڵ نەخۆشکەوتنی ناوبراو ژەماریەکی زۆر لە لایەنگران و هەوادارانی لە بەردەم نەخۆشخانە ئامادەبوونیان هەیە ، سەرۆکیئێستەی باشوری ئەفریقیا جاکۆب زوما هەروەها رایگەیاند: بارودۆخی تەندروستی ماندیلا کەوتۆتە رەوشێکی نالەبارەوە و دکتۆرەکانیش ئەوپەری توانای خۆیان تەرخان کردووە.