میسر.. راوێژكارێكی داواكاری گشتی داوای هەڵگیرسانی شەڕ دژی ئەسیۆپیا دەكات

میسر.. راوێژكارێكی داواكاری گشتی داوای هەڵگیرسانی شەڕ دژی ئەسیۆپیا دەكات
10 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- راوێژكار تەلعەت عەبدوڵڵا داواكاری گشتی لە میسر داواكارییەكی پێشكەش بە داواكاریەتی ئاسایشی باڵای دەوڵەت كرد تێیدا داوای لە محەمەد مورسی سەرۆكی میسر كردووە جەنگ دژ بە ئەسیووپیا رابگەیەنێت بە هۆی ئەوەی خەریكە بەنداوی راپەڕین دروست بكات كە كار لە ئاوی نیل و بەشە ئاوی میسر دەكات. ئەو داواكارییەی ناوبراو لەلایەن پارێزەر رەمەزان ئەقسورییەوە پێشكەش بە دەزگەی ناوبراو كراوەو داوای لێ كراوە لەو تۆمەتانە بكۆڵێتەوە كە ئاراستەی هەر یەك لە محەمەد مورسی سەرۆك كۆمارو هشام قندیل سەرۆك وەزیران و موشیر حوسێن تەنتاوی وەزیری پێشووی بەرگری كراوە لە كەمتەرخەمی نواندن بەرانبەر بە وەرنەگرتنی هیچ بڕیارێك لەمەڕ پاراستنی سەرچاوەی ژیان لە میسر كە ئاوی رووباری نیلەو پشت گوێ خستنی ئەو پرۆژانەی كە ئەسیووپیا خەریكە ئەنجامیان دەدات بە مەبەستی بێ بەش كردنی میسر لە ئاوی نیل و خنكاندنی خەڵكی میسر لە تینوواندا. روونیشی كردووەتەوە كە ئەو هەنگاوەی ئەسیووپیا مەترسییەكە بۆ سەر میسر لە مەترسی ئیسرائیل خراپترەو داوای لە داواكاری گشتی كردووە هەموو رێگە یاساییەكان بەكاربهێنێت بۆ ئەوەی محەمەد مورسی وەك سەرۆكی وڵات جەنگ دژ بە ئەسیووپیا رابگەیەنێت.
Top