8 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- نیلسۆن ماندێلا سه‌رۆكى پێشووى باشورى ئه‌فریكا به‌هۆى تێكچونى ره‌وشى ته‌ندروستیه‌وه ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كرا. له‌مباره‌یه‌وه نوسینگه‌ى جاكوب زوما سه‌رۆكى باشورى ئه‌فریكا له به‌یانامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند به‌هۆى تێكچوونى ره‌وشى ته‌ندروستیه‌وه نیلسۆن ماندێلا ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شارى بریتوریا كرا. هاوكات به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ره‌وشى ماندێلا مه‌ترسیداره.
جێگاى ئاماژه بۆكردنه له ماوه‌ى دوومانگى رابردوو ئه‌وه دووه‌م جاره ماندێلا ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه ده‌كرێت.