18ی ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون lلە سەردانەکەیدا بۆ ڕووسیا رایگەیاند: گرنگه ئه‌و گوڕ و تینه‌ی له ئێسـتادا هه‌یه بۆ سـازکردنی کۆنگره‌یه‌کی ئاشـتی بۆ سوریا له مانگی داهاتوودا له ده‌ست نه‌ده‌ین.بان کی مون هه‌ینی به په‌یامنێرانی ئامادەبوو راگەیاند: ئه‌م گوڕ و تینه له ئه‌نجامی وتووێژی ئه‌م دوایـیانه‌ی نێوان جون کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌سته‌به‌ربووه، بۆیه پـێویسته کاری له‌سه‌ر بکرێت له بری ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست بدرێت.سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتیشی تیمێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماده‌یه له هه‌ر کاتێـکدا بڕوات بۆ لێـکۆڵینه‌وه له‌و پروپاگەندانەی کە باس لەوە دەکەن گوایە رژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د چه‌کی کیمیاوی له دژی بەرهەڵستاکرانی به‌کارهێناوە،سێرگی لاڤرۆیش لای خۆیه‌وه گوتی هه‌تا زووتر کۆنگره‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاشـتی له سوریا سـازبکرێت باشتره. داواشی له سوریا کرد ڕێـگه به لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر چه‌کی کیمیاوی بدات.