لە مونازەرەكەی نێوان ئۆباما و رۆمنی، سەرۆكی ئەمەریكا لەبەرامبەر هێرشەكانی ململانێكەرەكەی شڵەژا
روبه‌روبونه‌وه‌كه له زانكۆی دنڤه‌ر بو له ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ، یه‌كه‌م زنجیره‌ی سێ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردو پاڵێوراوه‌كه ده‌بێت.
سه‌ره‌تا ئۆباما باسی له‌و قه‌یرانه ئابورییه كرد، له كانونی دوه‌می 2009دا روبه‌ڕوی ئه‌مه‌ریكا بوه‌ته‌وه و وتی: له‌و كاته‌وه تا ئێستا پێنج ملیۆن وه‌زیفه له كه‌رتی تایبه‌تدا دروستكراون، به‌ڵام رۆمنی به‌وه وه‌ڵامیدایه‌وه: كه سیاسه‌تی ئابوری ئیداره‌ی ئۆباما هیچی لێ سه‌وز نه‌بوه.
ئۆباماش لە وەڵامدا وتی: ئه‌و پلانه ئابورییه‌ی رۆمنی دایناوه، به‌ره‌و دواوه‌مان ده‌باته‌وه.
ئۆباما روبەڕوی رۆمنی ئاماژەی بەوەشدا: به‌رنامه‌كه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه به‌بێ زیادكردنی باج، ده‌بێت هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆكه‌رته‌كانی فێركردن و ته‌ندروستی.
رونیشیکردەوە، له‌وێشه‌وه خه‌رجییه‌كانی ته‌رخانكراو بۆ خه‌ڵوه‌تگه‌ی پیران و منداڵه كه‌مئه‌ندامه‌كان به رێژه‌ی 30% كه‌مده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش كارێكی باش نیه.
گفتوگۆکەی ئەو دو پاڵێوراوە بە پێشوازی گەرمی هەردوکیان لە یەکتر دەستی پێ‌کرد و پاش رەخنەگرتنی قورسیش لە یەک، دواتر بە رێزەوە کۆتای‌یان بە روبەڕوبونەوەکە هێنا.
