ئەحەدی نەژاد دەچێتە توركیا
بەشداریكردن لە رێورەسمی كردنەوەی كۆنفرانس، دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، دیدار لەگەڵ سەركۆماری توركیا چەند بەرنامەیەكی مەحموودی ئەحمەدی نەژادە لە سەردانە یەك رۆژییەكەیدا بۆ توركیا، ماڵپەڕی (بی بی سی) گواستییەوە.
چوارەمین كۆنفرانسی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی وڵاتانی كەمتر گەشەكردووە ئەمڕۆ 9 ئایار/مایۆ تا 13 ئەم مانگە بەمێوانداریی توركیا لە شاری ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێ.
