ئەمڕۆ یەكەتیی ئەوروپا و ناتۆ لەبارەی پرسی لیبیا گفتوگۆ دەكەن
ئەندەر فۆگ راسموسین سەرۆكی ناتۆ گوتی، دۆخی لیبیا و گۆڕانكارییەكانی تری وڵاتانی ناوچەكە پێشینەی كارەكانی دانیشتنی وەزیرانی یەكەتیی ئەوروپا دەبێ.
هەروەها رۆبێرت گیتس وەزیری بەرگریی ئەمەریكا لە دانیشتنی ئەمڕۆی ناتۆ بەشداری دەكا.
بەریتانیا و فرەنسا دەیانەوێ بڕیاڕنامەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ناوچەی دژە فڕین لە لیبیا دابڕێژنەوە. ئەو هەوڵانە لە كاتێكدایە كە معەمەر قەزافی لەبەرامبەر ئەو بڕیاڕنامەیە هۆشداری داوە. قەزافی دوێنێ چوارشەم لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنی گوتی، \"ئەگەر رۆئاوا ناوچەی دژە فڕین لەسەر لیبیا دابنێ، ئەوا هەموو لیبیاییەكان چەك بەكاردێنن\"".
"
