قه‌زافی داواى هاوكارى له وڵاتانى رِۆژئاوا ده‌كات
سه‌رۆكى لیبیا ئاماژه‌به بهشهرِى حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌كات له‌گه‌ڵ تیرۆردا، و سهرسورِمانى خۆى نیشاندا به هاوكارى نه‌كردنى له‌لایه‌ن وڵاتانى رِۆژئاوا له شهرِى دژى تیرۆردا.
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا \"موعه‌مه‌ر قه‌زافی\"" سه‌رۆكى لیبیا رِاشیگهیاند: له‌ساڵانى رِابردودا هاوكاری وڵاتانم كردوه له جه‌نگى دژى تیرۆردا، و بهردهوامبوم له رِوبهرِوبونهوهى تیرۆرستان به‌ڵام هیچ وڵاتێك ئاماده‌نه‌بو هاوكارى لیبیا بكات له‌و شهرِهدا.
قه‌زافی هۆشدارى دا له كۆچى به‌لێشاوى هاوڵاتیانى لیبیا به‌ره‌و ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر هێزى ئۆپۆزسیۆن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و لهكارلاى بده‌ن.
هه‌روه‌ها داواشی كرد كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و یه‌كێتى ئه‌فریقا لێكۆڵینه‌وه بكات له بارودۆخى ئێستاى لیبیا و ته‌داخول بكه‌ن له‌و كێشانه‌ى رِوبهرِوى وڵاته‌كه‌ى ده‌بێته‌وه.
سه‌رۆكى لیبیا گوتیشی: ئه‌گه‌ر فه‌ره‌نسا و وڵاتانى رِۆژئاوا ده‌یانه‌وێت به‌ژدارى له لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له رِوداوهكانى لیبیا بكه‌ن ئه‌وا ئاماده‌ین و پشتگیرى لێده‌كه‌ین.
شایانى باسه خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه به‌رفراوانه‌كانى لیبیا به‌رده‌وامى هه‌یه و تائێستا ژماره‌یه‌كى زۆر له ناوچه‌كان له‌ژێر ده‌ستى حكومه‌ته‌كه‌ى موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌رهێنراوه و خۆپیشانده‌ران سه‌رپه‌رشتى ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه/ ئه‌لعه‌ره‌بیه"
