یەکگرتنەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خەونی لە مێژینەی گەلی کورد بوو

یەکگرتنەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خەونی لە مێژینەی گەلی کورد بوو

 

 

ئەمڕۆ کوردستانیان هەموو خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان گەلی کورستان بەگشتی چاوەڕێی ئەو ڕۆژە بوون کە هیزی پێشمەرگەی کوردستان بچێتە قۆناغێکی نوێ ئەویش یەکگرتنەوەی هەموو هێزی پێشمەرگەیە ئەوە کە ئاواتی هەموو گەلی کوردە بۆیە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەبەردەم وەرچەرخانێکی مێژوویدایە خەونی چەندین ساڵەی کوردستان هێنایە دی هەموو بەربەستەکانی تێک شکاند وخەونی نەزۆکی دوژمنانی لە گوڕنا بووە هێزێکی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا بەشێوازێکی سەردەمیانەبەسەرکەووتووی یەکگرتنەوە ئەنجام درا لەژێر سایەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان چونکە پێشمەرگەیە پارێزگاری لەوئاڵایە دەکات بووە دەستکەوتێک بۆ جەماوەری کوردستان .
پرۆسە یەکی نەتەوەیی، نیشتمانی بوو هەردوو حزبی فەرمان ڕەوا بەیەکەوە ئەنجمیاندا لە هەمان کاتدا بەرهەمی ئیرادەیەکی پۆڵاینی نیشتمانی بووە نابێت ڕۆڵی ئەمریکاو هاوپەیمانی نیو دەوڵەتی فەرامۆش بکرێت کە بێگومان ئەوانیش تێدا بەشداربوون لەو یەکگرتنەوەیدا
لە ساڵانی ڕابردوودا هەنگاو هەبوو چونکە خەونی لە مێژینەی گەلی کورد بوو کە سوپایە بەهێزو یەکگرتووی هەبێت هەمیشە جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێشمەرگە سەرمایەیەکی نەتەوەییە و پێویستە ئەم سوپایە سوپایەکی لە یەکگرتووی کوردستاندا رەنگبداتەوە و وەک هێزێکی لەبن نەهاتووی کوردستان بۆ پاراستنی کوردستان بمێنێتەوە.
[ ] رێگەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە پڕ بووە لە ئاستەنگ وکێشمەکێش و کێشەکانی ناوەخۆ بۆیە نەدەکرا یەکگرتنەوەکە دوا کەوت بۆیە ئەمڕۆ پرۆسەکە کۆتایی هاتوو خەونی لە مێژینەی هەموو کورد هاتەدی ئەم دەستکەوتەمێژوویه لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلی کورد بوو ئەو گەلە‌ کەبەخوێنی خۆی ئەوخاکەی پاراستووە رووبارێک خوێنی لەو پێناوەدا بەخشیوە و سەدان رۆڵەی لە سەنگەرەکاندا گیانی خۆیان فیدا کردووە..

Top