پێویستە بە پەکەکە بگوترێت جاش

پێویستە بە پەکەکە بگوترێت جاش

 

 

لێرەوە پێویستە ئەوە جوان روون بکەینەوە کە لە کوردستاندا بەدوای جاش و کلکەکانی بگەڕین، ئەوە بێ بیرکردنەوە و بێ هیچ گومانێک گەورەترین و مەترسیدار ترین جاش دەسنیشان دەکەین کە پەکەکەیە. ئاخۆ کاتی ئەوە نەهاتووە ئیدی پەکەکە وەکوو جاش بناسرێت!؟
بەڵێ پێویستە بە پەکەکە بگوترێت جاش، هەر لەوکاتەی یەکەمجار پەکەکە لە شنگال جلوبەرگی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لەبەر کرد و ئامادەبووئاڵای ئێراقی بەرز بکاتەوە لەبەر مانەوەی خۆی و سەلماندنی جاشایەتییەکەی وەک هەموان ئاگادارن ئەو کارەی کرد و بووە هێزێکی میلیشایایی حەشدی، هەر ئەوکات دەبوا ڕای گشتیی کوردستانی پەکەکەی وەکوو جاش بناساندایە.
ئێستا پێویستە بە ئاشکرا و بە ڕوونی و بێ خاترگرتنی ئەو دژە کوردانە بڵێین، پەکەکە بزاڤێکی جاشانەیە، کە هەردەم لە خزمەتی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستاندایە و وەرگری ئیعاز و جێبەجیکاری ڕێنمایی و فەرمانەکانی ئەوانە و هەردەم دژ بە دەسکەوت و ماف و شایستە نەتەوەییەکانی گەلی کوردە هەر لەو ئاوازەیش دەخوێنێت و شەڕی بۆ دەکات.
پەکەکە بەهەموو شێوەیەک هێرشی ناڕەوا دەکاتە سەر باشووری کوردستان و لەتەنیشت ئێرانەوە دەڵێت من لێرەم بۆ تێکدانی سەقامگیری ئەمن و ئاسایشی کوردستان، هەتا من هەبم هەرێمی کوردستان سەقامگیری نیە. ئەوەی کە پەکەکە دژ بە کوردەکان دەیکات، تەنانەت جاشەکانیش نایکەن بۆیە کەمە وشەی جاش بۆ ئەو تاقمە.
پەکەکە هەمیشە لە رێگای پەلاماردان و ناڕەحەت کردنی کوردانەوە پێداویستیەکانی خۆی دابین دەکات چ لە ڕووی ئابووری وچ لە ڕووی سیاسییەوە وەک لە کردەوەکانیان دیارە هەمیشە لەسەر بنەمای دوژمنایەتی کردنی کوردان و ناکۆکی درووستکردن ئاشووبە نانەوە دەژین.
لە کۆتایدا دەڵێین هەریمی کوردستان بە خوینی شەهیدان گەشتوەتە ئەم قۆناغە و ئێمەی کورد دەبێت بە هەموو توانامانەوە بیپارێزین لە دوژمن و نۆکەری بێگانە و سەروەری کوردستان و لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە، بەهیوای ئەوەی بەرپرسانی زۆنی سەوز هەست بەم مەترسییە بکەن و کوردستان هەردەم ئاوەدان.

Top