كەویار بەرهەمێكی نوێی بەناونیشانی (شۆڕشی كەزی) بڵاوكردەوە
خانمە هونەرمەند (كەویار هەورامی) بەرهەمێكی نوێی بەناونیشانی (شۆڕشی كەزی) بڵاوكردەوە كە لە سرودێكی نیشتمانی پێكدێت و لەلایەن (زارێ پرۆدەكشن) بەرهەمهاتووە, (د.ئاراس عەبدولكەریم)تێكستەكەی نووسیوە و هەردوو هونەرمەند (هێرش عومەر ڕەزا) و (هێمن عومەر ڕەزا) بەشێوەیەكی هاوبەش مێلۆدیی بەرهەمەكەیان ئامادەكردووە.
كەویار بەرهەمە نوێیەكەی لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە,كە ئەم بەرهەمە بە هاوبەشی لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی بەرهەم هاتووەو پۆلێك لە ژەنیاران و هونەرمەندان تێیدا بەشدارن,موسیزیان (عومەر عەبدوڵا محەمەد)لەگەڵ تۆماركردنی بەرهەمەكە كاری میكس و ماستەرینگی ئەنجامداوە,هەروەها (دیار خەسرەو)كاری مۆنتاژی بەرهەمەكەی كردووەو (هەردی قەرەداغی) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكە ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
