پێویستە منداڵان زیاتر بجووڵێن

پێویستە منداڵان زیاتر بجووڵێن

بۆچی جووڵەی منداڵان كلیلی تەندروستی و دڵخۆشییانە؟ بەپێی ڕاپۆرتە پزیشكییەكان، ئێستا لە سەتارسەری جیهاندا جووڵەی منداڵان كەم بووەتەوە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشتر، بۆیە پسپۆران لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەی كاریگەردان بۆ هاندانی زیاتری جووڵەی منداڵان. كەمیی جووڵەی منداڵان هۆكارە بۆ زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، چالاكیی فیزیكی لە منداڵدا سوودی زۆری هەیە بۆ كەمكردنەوەی چەوریی زیادی لەش و پاراستنیان لە قەڵەوی، هەروەها باشتركردنی تواناكانی مێشك لە فێربوون و بیركردنەوەدا بە درێژایی ساڵەكانی گەشەكردن، بۆیە ئێستا لە گەلێك وڵاتدا هەوڵی ئەوە دەدەن كە لە قوتابخانەكاندا ڕۆژانە 60 خولەك بۆ مەشقی وەرزشیی قوتابیان تەرخان بكەن. توێژینەوەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە كەمیی جووڵە لە تەمەنی منداڵیدا پەیوەندی هەیە بە كەمیی جووڵە لە تەمەنی گەورەتردا، بە پێچەوانەشەوە چالاكیی فیزیكی زیاد لە منداڵیدا پەیوەندی بە چالاكیی زیادی فیزیكی لە تەمەنی پێگەیشتندا هەیە.

Top