سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ناوی خۆی و هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵ و هاوسۆزیی خۆی ئاراستەی بهڕێز میری دەوڵەتی قەتەر و بنەماڵەی فەرمانڕەوا و گەلی قەتەر کرد
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شانبەشانی ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لە دەوحەی پایتەختى قهتهر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پرسەی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، میری پێشووی دەوڵەتی قەتەردا کرد و لهلايهن بهڕێز شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەرهوه پێشوازيى لێ كرا.
سهرۆك نێچيرڤان بارزانى بە ناوی خۆی و هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵ و هاوسۆزیی خۆی ئاراستەی بهڕێز میری دەوڵەتی قەتەر و بنەماڵەی فەرمانڕەوا و گەلی قەتەر کرد و هيواى خواست خوای مەزن گيانى کۆچکردوو بە بەزەیی و ميهرهبانيى خۆی شاد بکات و ئارامى و دڵنهوايى بە هەمووان ببەخشێت.
لای خۆیەوە، بهڕێز میری قەتەر سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بهڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئامادەبوون و بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی پرسەکەدا، هەروەها هاوخهميى هەرێمی کوردستانی لەگەڵ دەوڵەتی قەتەردا بەرز نرخاند.
