هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەنعە لە یەمەن
وەزارەتی بەرگری حکومەتی یەمەن ڕایگەیاند: کە ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعەیان کردۆتە ئامانج بۆ ڕێگریکردن لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی.
وتەبێژی حوسییەکان کە هاوپەیمانی ئێرانن و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعە کۆنتڕۆڵ دەکەن، عەرەبستانی بە تاوانبار زانی و ڕایگەیاند، وەڵامیان دەدەنەوە.
فڕۆکەیەکی جۆری ماهان ئێر ڕۆژی ٤ی خاکەلێوە بەرەو شاری سەنعە گەشتی كرد و دوای چەند کاتژمێرێک گەڕایەوە تاران.
گەشتەکە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە بوو کە بڵاوکرایەوە کە "رێککەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی یەمەن و کۆمپانیای ماهان ئایر"ی ئێران واژۆ کراوە، کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە "دەتوانرێت هەفتانە ١٤ گەشت لە ئێران و یەمەنەوە ئەنجام بدرێت".
دەوترێت ئەو فڕۆکەیە لە ڕێگەی ئاسمانی عومانەوە بەرەو شاری سەنعە فڕیوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
