بەكارهێنانی شاشە لەكاتی خواردندا

بەكارهێنانی شاشە لەكاتی خواردندا

  كردنەوەی مۆبایل یان سەیركردنی شاشە لەكاتی خواردندا، پەیوەندیی نێوان مێشك و ڕێڕەوەكانی هەرس تێك دەدات، ئەمەش زۆر جار دەبێتە ئەگەری گرفتی تەندروستی، وەكو:

• مێشك ناتوانێت كە هەستەكانی خۆراك لە چێژ و بۆن و ڕەنگ تۆمار بكات لەكاتی تەركیزكردن لەسەر شاشەدا، ئەمەش كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر ئەنزیمەكانی هەرس و هەست و كاتی دروستی تێربوون.

• كەمجوین و بەردهەرسی، لەوكاتەی كە قووتدانی خێرای خۆراك فشاری زۆر دەخاتە سەر گەدە بۆ پارچەكردنی خۆراك، كە دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی گاز و زیادبوونی ڕێژەی ترشێتیی گەدە لەگەڵ گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە بۆ سوورێنچك.

•  مێشك پێویستی بە 20 خولەكە بۆ گەیشتنی سیگناڵی پڕبوونی گەدە، تەركیز لەسەر شاشە دەبێتە هۆی بەلاڕێدابردنی ئەم سیگناڵە و هاندانی زیاد خواردن.

•  گۆڕان لە میتابۆلیزم و كاتژمێری بایۆلۆژیی لەشدا، چونكە تیشكی شینی ئامێرە ئەلیكتۆنییەكان كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر ئاستی میلاتۆنین (هۆرمۆنی خەو) و میتابۆلیزمی هۆرمۆنی ئینسولین.

 

Top