باشترین رێگا بـــۆ لابردنی تاتوو
ئێستا باشترین وسەلامەتترین ڕێگە بۆ لابردین تاتۆ بریتییە لە وردوخاشكردنی بۆیەی تاتۆ بە وزەی ڕووناكیی تیشكی لەیزەر، كە تەنۆلكەكانی بۆیەی تاتۆ گەرم دەكات، بەمەش دەبنە پارچەی بچووكتر كە لە لایەن سیستمی بەرگریی لەش یان خڕۆكە سپییەكانی خوێن لە پێست دوور دەخرێنەوە. تەكنیكەكانی لابردنی تاتۆ بە لەیزەر ڕۆڵی زۆر باشیان هەیە بۆ كاڵكردنەوەی بۆیەی (مەرەكەبی) تاتۆ و سافكردنی پێست بە كەمترین زیانی لابەلا. لابردنی تەواوی تاتۆ پێویستی بە 5-10 جار بەكارهێنانی لەیزەر دەبێت، كە ماوەی نیوانیان 6-8 هەفتە بێت تاكو لەش بتوانێت مامەڵە لەگەڵ بۆیەی تاتۆدا بكات. ڕەنگی ڕەشی بۆیەی تاتۆ لە ڕەنگەكانی دیكە ئاسانتر لادەبرێت، كەچی ڕەنگەكانی سوور، زەرد، یان سەوزی كاڵ بە ئاسانی لانابرێن، بۆیە بە جۆرێكی تایبەتی شەپۆڵی لەیزەر مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت. جۆری پێست، چڕی بۆیەی تاتۆ و ئاستی قووڵییەكەی كاریگەری دەكەنە ئاسانی یان قوڕسی لابردنی تاتۆ.
