كەمی ڤیتامین B واتە كەمی وزە

كەمی ڤیتامین B واتە كەمی وزە

  توێژەرانی زانكۆی ئۆساكا میترۆپۆلیتان/ ژاپۆن گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە كەمیی هەندێك جۆری ڤیتامین B هۆكارە بۆ كەمبوونەوەی ئاستی وزەی لەش و هەستكردن بە ماندووبوون هاوشێوەی سترێس و كەمخەوی. ئاماژە بەمەش كراوە كە كەمیی ڤیتامینەكانی B12 و B9 هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ماددەی هۆمۆسیستین Homocysteine كە دەبێتە هۆی هەستكردن بە كەمیی وزە و هیلاكیی جەستەیی. ڤیتامینەكانی B وەكو مەكینەی خانە كاردەكەن لە كرداری گۆڕینی خۆراك بۆ وزە، بەتایبەیتی ڤیتامینەكانیB12 و B9 كە بە فۆلەیت ناسراوە، كەمیی ڤیتامین B9 و B12 دەبێتە هۆی گرفت لە دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن و كەمخوێنی، ئەمەش هۆكارە بۆ هەستكردنی بەردەوام بە ماندووبوون. هەروەها كەمیی ڤیتامینەكانی B1، B3، B5، لەگەڵ B6 تا ڕادەیەكی كەمتر دەبێتە هۆی هەستكردن بە ماندووبوون. نیشانەكانی دیكەی كەمیی ڤیتامینەكانی B: سەرسووڕان، گرفت لە بیرهاتنەوە، هەناسەتەنگی، كولبوونی دەم، سووربوونەوە و سووتانەوەی زمان، هەڵبەزین و دابەزینی مەزاج، هەستكردن بە پەستی و ناڕەحەتیی دەروونی.

 

Top