سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە، پێشوازیی لە ئەندرۆ بیزڵی، کۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی کۆنسووڵی گشتیی بەریتانیای کرد بۆ كار و هەوڵهكانى لە ماوەی ئەرکەکەیدا و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان، ههروهها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی تازەیدا بۆ خواست."
لای خۆیەوە، کۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد كه هاوکار و یارمەتیدەر بوون بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی، "هەروەها جەختی لەسەر خواستی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانى وڵاتهكهى لهگهڵ ههرێمى كوردستان دا كردهوه،" ئەمەش وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە.
