زیادبوونی هاوسەرگیری منداڵان و هاوسەرگیری زۆرەملێ لە ئەفغانستان

زیادبوونی هاوسەرگیری منداڵان و هاوسەرگیری زۆرەملێ لە ئەفغانستان

 

 

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، لە ڕاپۆرتێکی هاوبەشدا لەگەڵ دەزگای میدیایی "زێن تایمز"، باسی لە زیادبوونی مەترسیدارانەی هاوسەرگیری منداڵان لە ئەفغانستان لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان کردووە و لێکەوتە کۆمەڵایەتی و تەندروستییەکانی ئەم دیاردەیەی لێکۆڵیەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لەگەڵ توندبوونەوەی قەیرانی ئابووری، تاڵیبان سنووردارکردنی بەرفراوان و گۆڕینی هەندێک یاسا، زیاتر و زیاتر خێزانە ئەفغانییەکان کچە بچووکەکانیان ناچار دەکەن بە زۆرەملێ هاوسەرگیری بکەن بەهۆی هەژاری، قەرز یان نەتوانینی دابینکردنی خەرجییەکانی ژیان.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی هۆشداری ئەوەشی داوە کە زوو دووگیانی کچان بەرەوڕووی مەترسیی جددی جەستەیی و دەروونی دەبنەوە و دەکرێت لێکەوتەی درێژخایەنی بۆ تەندروستی دایکان و منداڵان هەبێت.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ چەندین جار نیگەرانی خۆیان لە زیادبوونی ڕێژەی هاوسەرگیری منداڵان و بێبەشکردنی کچان لە خوێندن و سنووردارکردنی مافەکانی ژنان و کچان لە ئەفغانستان لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان دەربڕیوە و داوای ڕێوشوێنی کاریگەریان کردووە بۆ پاراستنیان.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top