ئەگەری نەخۆشییە گوازراوەكان لە مۆندیالی 2026 زیاد دەبێت
پسپۆرانی تەندروستیی گشتی و سەنتەرەكانی كۆنتڕۆڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشیی CDC سەر بە ولایەتە یەكگرتووەكان، نیگەرانن لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەكان لە جامی جیهانیی ساڵی 2026. ملیۆنان هەوادارانی تۆپی پێ لە هەموو وڵاتانی جیهان چوونەتە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كەنەدا و مەكسیك بۆ بینینی جامی جیهانی 2026 كە لەوانەیە گەلێكیان هەڵگری میكرۆبی جیاواز بن. ئەگەرچی ئێستا ڤایرۆسی هانتا و ئیبۆلا لە سەرووی هەواڵەكانن، بەڵام پسپۆرانی تەندروستی زیاتر نیگەرانن لە سوورێژە، تای دێنگی Dengue، نۆرۆڤایرۆس Norovirus كە لە ڕێگەی خواردن و ئاو زۆر بە خێرایی دەگوازرێتەوە و دەبێتە هۆی ڕشانەوەی توند و سكچوون، هەروەها ڤایرۆسەكانی كۆئەندامی هەناسە وەكو ئەنفلوەنزا و كۆڤید 19 كە زۆر بە ئاسانی لە هوتێل، یاریگەكان، فرۆكەخانەكان، شوێنە قەرەباڵغ و فێستیڤاڵەكاندا بڵاو دەبنەوە. خۆپاراستن: دڵنیابوون لە وەرگرتنی ڤاكسینەكان، پەیڕەوكردنی پاكوخاوێنی، سەردانیكردنی تیمە تەندروستییەكان لەكاتی هەستكردن بە هەر نیشانەیەك لە كۆئەندامی هەناسە یان كۆئەندامی هەرسدا.
