پلان، دیپلۆماسى،خۆراگڕیی ،ئاوەدانى و بونیاتنانى نەخشەى داهاتوو
بە سەرنجدان بە تێپەڕاندنى 7ساڵى ئاڵنگارى و گۆڕینى بۆ دەرفەتى پێشکەوتن و گەشەپێکردنى کوردستان ، قۆنافى گەشەثێدانى نەتەوەیی ڕێگەییەکى ئاسان نەبووە ، بەڵکو هەمیشە بە ڕێگەى سەرکردایەتییەکى بەهێز و خۆڕاگرەوە ، ناخۆشیی و کۆسپەکان دەگۆڕێت بۆ دەرفەتى ستراتیژى و پێشخستنى نیشتمان و خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان . کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى ڕێزدار مەسروور بارزانى ، لە نێو هەڵومەرجێکى سیاسى و ئاڵۆز و پرقەیران و فشارى هەمەلایەنە ، توانى شێوازێکى نوێی لە خۆڕاگرى پێشکەش بکات لە سەر بنەماى پارێزگاریکردن لە شکۆى گەل و نیشتیمانەکەى لە پێناو داهاتوویەکى گەش
ئیرادەیەکى پۆڵایین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ئەوانەى کاریان بۆ لاوازکردنى کوردستان دەکرد
هەموو ئەو هێرش وپەڵاماردانەى کە ڕووبەرووى کابینەى نۆیەم بوونەوە ، تەنها شەڕى ئابوورى و سەربازى کاتى نەبوو بەڵکو پیلانگێرى و سیناریۆیەکى پێشتر ئامادەکراو بوون بۆ دژایەتیکردنى سەنگ و پێگەى قەوارەى هەرێمى کوردستان ، ئامانج لە فشارە دارایی و هێرشە مووشەکى و درۆنییانە بۆ سەر هەولێرى پایتەختى کوردستان ، شەڕ ئیرادە بوو بۆ خۆرادەستکردنى هەرێمى کوردستان ، بەڵام بە خوێندەوەى پێشوەختە وئیرادەى بەهێزى سەرۆکوەزیرانى کوردستان ، کێشەکانى گۆڕى بۆ سەروەرى هەرێمى کوردستان ، پێداگرى مەسروور بارزانى لەسەر مافە دەستوورییەکانى خەڵکى کوردستان نەک مووشەک و نە نەیارانى ناخۆۆیی نەیانتوانى خەونەکانیان بێنەدى ، بەڵکو کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى زیاتر پشتیوانى هەولێرى پایتەختى کوردستانى کرد ، چونکە دوورگەیەکى سەقامگیرى ئارام بوو لە نێو چەقى ململانێیەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا
ستراتیژى و شۆڕشێکى مەزنى کابینەى نۆیەم بۆ پێشخستنى کوردستان
پێگەى ئابوورى و جیۆپۆلۆتیکى هەرێمى کوردستان ، بەتایبەت وەک کاراکتەرى وزە و ئاسایش وسەقامگیرى ، ئەوەش وایکرد ، زیاتر سەنگ و پێگەى هەرێمىک وردستان لە سەر ئاستى ناوچەکە لەلایەن کابینەى نۆیەمى حکوومەتى کوردستان بەهێزتر بێت ،چونکە تەنها پشتى بە فرۆشتنى نەوت نەبەستى و بەڵکو لە ڕێگەى ستراتیژى هەمە چەشنەکردنى داهاتەکان ، ئینجا گرنگیدان بە بەرهەمى ناوخۆیی و دروستکردنى پرۆژەى ستراتیژى بەنداو و کارگەى گەورە و پیشەسازى و وەبەرهێنان ، ئەمرۆ کوردستان توانیوێنى شوێنى دەستى لە بازارە ناوچەیی و جیهانییەکان بکاتەوە ، بەتایبەتى شۆڕشێکى پیشەسازى و وزە ، وێرانى هەموو ئاستەنگەکان توانی ، کۆتایی بە موەلید و پیسبوونى ژینگە بهێنێت و لە شوێنى غازى سروشتى بۆ ورزەى خاوەن و بەرهەمهێنانى کارەبا بەکار بهێنێت ، پرۆژەى رووناکى تەنها بەرهەمهێنانى کارەباى زۆر نەبوو ، بەڵکو هەنگاوێکى مێژوویی بوو بۆ دابینکردنى کارەباى 24 کاتژمێرى بۆ هەموو خەڵکى کوردستان
ستراتیژى گەشتیارى و ناساندنى کوردستان بە هەموو جیهان
حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەماوەى 7 ساڵى رابردوودا ، بەستراتیژ و پلانى مەسروور بارزانى ،سەرۆکى حکوومەتى کوردستان لە رووى گەشتیارییەوە ، دروستکردنى چەندین هاوینەهاوار و شوێنى گەشتوگوزارى سەردەمیانە ، ئینجا پارێزگاریکردن لە سروشتى جوانى کوردستان ، وایکردووە سەرنجى سەدان هەزار گەشتیار لەناوخۆ و دەرەوەى بۆ لایی خۆى رابکێشێت ، ئەوەش وایکردووە کە ، دەیان هەڵى کار بۆ خەڵکى کوردستان فەراهەم بێت لەناوچەکەدا
حکوومەتى کوردستان و شۆڕشى دیجیتاڵى و چاکسازى دارایی و ئیدارى
لە پێناو نەهێشتنى رۆتین و بەهەدەر چوونى سامان و چاکسازى ئیداریی و دارایی و گۆڕینى سیستەمى کارگێڕى بۆ ئەلیکترۆنى ، حکوومەتى کوردستان هەر بەخێرایی ،توانى متمانە بۆ دامەزراوەکانى حکوومەت بگەڕێنێتەوە ، لەهەمان کاتیشدا متمانەى وەبەرهێنەرانى جیهانى بۆ هەرێمى کوردستان زیاتر بکات ، ئاسانکارى و ڕاستگۆیی ومتمانە دروست بکات
مەسروور بارزانى ،سیاسەت و دیپلۆماسى ناخۆیی و نێودەوڵەتى
هەنگاوەکانى سەرۆکى حکوومەتى کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەموو ئاستەنگ وپیلانگێرییەکانى کە هەونى لاوازکردنى سەنگ و پێگەى هەرێمى کوردستانیان دەبینى ، توانی بە سیاسەت ودیپلۆماسى ژیرانە بووە قەڵغانێکى پۆڵاینن بۆ پارێزگارکردن لە قەوارەى هەرێمى کوردستان ، لەهەمانکاتیشدا توانى ئاستى پەیوەندییە ناوچەیی و نیودەوڵەتییەکان بکاتە ئامرازێک بۆ ئەوەى هەرێمى کوردستان وهەولێرى پایتەختى کوردستان لە هێرش وپەڵاماردانە تیرۆریستەکان بپارێزێت ، ئەو جۆرە سیاسەتە بووە هۆى دروستکردنى هاوسەنگى و بەهێزکردنى پێگەى هەرێمى کوردستان وڕێگریکردن لە دەستوەردانى دەرەکى ، هەروەها سەردان وبانگهێشتى مەسروور بارزانى . لە کۆڕبەند و کۆنفرانسەکان ، لوتکەى وڵاتانى ناوچەکە ، هەموو ئەمانە ئاماژەن بۆ سەنگ و پێگەى دیپلۆماسیی هەرێمى کوردستان ـ هەروەها چەندین دیدارى فەرمى لەگەڵ سەرۆک و سەرۆکوەزیرانى وڵاتانى زڵهێزى ناوچەکە و جیهان ، ئاماژەیەکى روونە کە هەرێمى کوردستان نەک تەنها هەرێمى فیدڕاڵییە بەڵکو هاوپەیمانێکى ستراتیژى متمانەپێکراوە
بۆیە ، کابینەى نۆیەم ، بەڕابەرایەتى ڕێزدار مەسروور بارزانى ، سەلماندى کە قەوارەى هەرێمى کوردستان پرۆژەیەکى مێژوویی و یاسایی و خۆڕاگرە کە بە چ پیلانگێرى و هێرش ناڕەوا ناوەستى و ناکەوێ و کاروانى گەشەپێدان و پێشکەوتنى کوردستان ناوەستێ و بەرەو ئارامى و سەرفرازى و سەرکەوتنى گەورەیە

رێبوار حەمەلاو شوانی