(هێزی بێدەنگی دابڕانه‌كان-به‌شی شه‌شه‌م)
6-بێده‌نگی یه‌كێكه له‌خه‌سڵه‌ته هه‌راوهه‌ره به‌رز و جوانه‌كانی مرۆڤی به‌هێز و ژیر و كاریگه‌ر كه به‌هۆی په‌روه‌رده‌ی جۆراوجۆره‌وه ده‌رخوارده‌ی تاك دراوه و بۆته بناخه‌ی دارشتن و ڕستی ستراكتۆری كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی كه ڕه‌گ و قه‌د و گه‌ڵاكان هه‌موویان له‌سه‌ر خوودی ئه‌و په‌روه‌رده‌یه بونیاد نراوه بۆیه خوودی كه‌سایه‌تی ناوبراو به كه‌سایه‌تێكی تۆكمه و كاریگه‌ر و به‌توانا و به‌هێز له‌هه‌مبه‌ر بارودۆخێكی مه‌ترسیدار و ناسروشتی خۆڕاگر هیچ شتێك نا‌چه‌مێته‌وه، بۆیه به‌رانبه‌ر هه‌موو له‌جوانیه‌كان له‌سه‌ر كورسیی ئارامیی دانیشتووه و به‌هیواو ئاواته‌وه سه‌یری هه‌موو به‌ها به‌رز و رووناكیه جوانه‌كان ئه‌كه‌ن.هه‌میشه په‌نا بۆ بواری خۆڕاگری و خواردنه‌وه‌ی ئازار و هه‌ژموونیی مه‌ینه‌تیه‌كانی خۆیانه كه ستراتیژیەتی ڕۆحی سەرهەڵدانی ئەم دابڕانەش بۆ دونیای هه‌بوونیی هەندێ لەئەندامانی دیاری دەسەڵاتدار و ئەو ئەندامانەی كه‌مێك له حاڵه‌تی یه‌كه‌م بێ دەسەڵاترن كەهه‌میشه له‌ماڕاسۆنیی خێرادان بۆ ده‌ستپێوه‌گرتن و مانه‌وه‌یان له‌و پۆسته‌یه‌ی كه هه‌یانه، ئه‌م گرووپه‌شه كه‌حەز و ئارەزوویان بۆ گەیشتن بەو پلەیە هەیە بەڵام بواریان بۆ نەڕەخساوە، ڕه‌نگه تێ‌یان دانه‌بێ حه‌زیان بۆ ده‌سه‌ڵات هه‌بێ، ده‌كری خه‌زیشیان تیابێ بۆ ئەوەی ئامانجەكانی خۆیان جێبەجێبكەن كە ئامانجێكی ڕەوا و سروشتی خۆیانە تاكو بەو پۆستە بگەن.بۆیە گروپی ئەم دابڕانەش خۆیان خەریكی كاروباری رۆژانەی خۆیان كردووە و هەڵپەی دەرچوونیان لەبازنەی خانەوادە نییە، بەڵام بێ دەنگیان لە پێناوی پاراستن و بەرگری نواندن و سەربەرزی خۆیان و خانەوادەیان پەیڕەو كردووە، بۆ مانەوەیان لەژیان و ناچنه ژێر سێبەری هیچ حیزب و لایەنێك كە بۆنی گومان و لاسه‌نگی كایه‌كانی ژیانیان لی بەدی بكرێ.
هێزی ئەم جۆرە دابڕانەش تەنها بێ دەنگی و بەژداری كردنی كارەكانی چاڵاكیی كۆمەڵایەتی ئەكەن، بۆیە جۆرێك لەرووناكی بیر جوانی لە لۆژیكی ئەو ئەندامانە هەیە و زۆر بەهیواو ئاواتەوە، سەیری جوانیەكانی ژیان و كەلتور و فەرهەنگی خۆیان ئەكەن و پاراستنی بنەماكانی ژینگەیی پەیرەو ئەكەن و هەموو ئەو جوانیانەی بوونیان لەسنوره‌كه‌دا هەیە تێكڕای ئەو گرووپە بەژدارن لە شكۆ پێدان بەهەموو بوارەكانی ژیان و گوزەران، زیاتر چالاكی كۆمەڵایەتی و كەلتوری و ژینگەیی و بۆنە كۆمەڵایەتیەكان به شێوه‌یه‌كی كه‌م و سنووردار بەژداری ئەكەن.
دابڕانه‌كانی پووڵداری و ئه‌م جۆره‌یان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كین بۆ دروستبوونی هه‌ڕه‌شه و یه‌كێتی شاراوه و گه‌وهه‌ری دروستكراوی فه‌وزایه‌كی بێ كۆنتڕۆڵكراوه، كه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه و دروستكردنی درز و كه‌ڵێنه‌كانن، له‌هه‌موو كات و سه‌رده‌مێكدا، بۆیه سه‌یركردنی وورد و چڕبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌ركێكی فره‌خاس و ستراتیژه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر شێوازێك بێ له‌شێوازه‌كانی چاره‌سه‌ری بگرنه به‌ر بۆ رێگرتن!!

مزه‌فه‌ر سرێشمه‌یی