یانەی گازی باكوور گڕ دەكاتەوە
یانەی گازی باكوور گڕ دەكاتەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی گازی باكووری شاری كەركووك ئەم وەرزە دوای سەركەوتنی بۆ ڕیزی خولی ئەستێرەكانی عێراقی لە ئێستادا یانەكە دەیەوێت بە گوڕوتینی زۆرەوە بچێتە نێو كێبڕكێیەكانی كرٍِینی یاریزانان و ڕاهێنەری بە ئەزموون بۆ ئەوەی بتوانێ ئەم وەرزە پێكهاتەیەكی بەهێز دیاری بكەن بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی شایستە بتوانێ ئەم وەرزە نوێنەرێكی ڕاستەقینەی شاری كەركووك بێت. لە ئێستادا یانەكە بە دوای ڕاهێنەرێكی بە ئەزموون و ناودار دەگەڕێت بۆ ئەوەی تیپەكە بگەینە ڕیزی یانە گەورەكانی عێراقی.لە گواستنەوەی یاریزاناندا یانەكە لە ئێستادا هەوڵدەدات ئەیمەن حوسێنی گۆڵكاری هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی بگوازێتەوە و بۆ شارەكەی خۆی یاری بكات، هێنانی یاریزان شێروان كوردستان و عەلی خالید و ئایۆبانی جۆنیۆری نێجیری و چەندین یاریزانی دیكەش بۆ ئەوەی ئەم وەرزە ناوێكی دیاری خولەكە بن، یانەی گازی باكوور دەیەوێت ستافێكی ڕاهێنەرانی باش بۆ یانەكە دەستنیشان بكات لە ئێستادا ستافێكی ڕاهێنەری سوری لە بەرنامەی یانەكەی شاری كەركووكە بۆ ئەوەی ئەم تیپەكە بكەنە یانەیەكی گەورەی عێراق و یانەكەش دەیەوێت یاریگایەكی تایبەت بە یانەكە لە شاری كەركووك دروست بكەن.
