پاڵەوانێتیەكی شەتڕەنج لە یانەی خانزاد بەرێوەچوو

پاڵەوانێتیەكی شەتڕەنج لە یانەی خانزاد بەرێوەچوو

پاڵەوانێتیەكی شەتڕەنج لە یانەی خانزاد بەرێوەچوو
یانەی وەرزشی شەتڕەنجی خانزاد لە درێژەی كارو چالاكییە وەرزشییەكانیان بۆ خزمەت كردنی زیاتری ئەم یاریە لە شاری هەولێر و ئامادەكاری بۆ پاڵەوانێتیەكانی دەرەوەی عێراق، یانەكە بەردەوام پاڵەوانێتی بۆ ئاستەكانی تەمەن ئەنجام دەدات، دواین پاڵەوانێتیی ئەم یانەی شاری هەولێر ئەنجامدانی پاڵەوانێتی شەتڕەنجی ڕاپیدی خانزاد بوو كە بە سیستەمی سویسری بە 9 ڕواند دە سیس و دە مین بۆ هەر یاریزانێك بەرێوەچوو، لەم پاڵەوانێتیە ژمارەیەكی زۆر لەكچە و كوڕە یاریزانانی شاری هەولێر بەشداریان لەم پاڵەوانێتیە كردبوو و یاریزانانی تیپەكان كێبڕكێ بەهێزیان ئەنجامدا بۆ بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی ڕیزبەندی یانەكان ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
ئاستی كچان
1-سارا مەسعود
2-نڤار سەردار
3-دیدەن دڵشاد
4-هێڤەر دیار
5-لیا ئیبراهیم
ئاستی كوڕان
1-پەروا پشتیوان
2-سیڤەر سالار
3-یحیی دڵشاد
4-ڕابەر بەختیار
5-هادی ئەحمەد

Top