دهۆك دەستی بەجموجۆل كردوە
دهۆك دەستی بەجموجۆل كردوە
تیپی تۆپی پێی یانەی دهۆك ئەم وەرزە لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی نەیتوانیوە ئەنجامێكی شایستە پێشكەش بكات و تیپەكە بگەینە ڕیزەكانی پێشەوە، بەڵام كارگێڕیی یانەكەی بادینان لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ ئەوەی لە ئێستاوە دەست بە گفوگۆ بكات لەگەڵ كۆمەڵێك لە ئەستێرەكانی یانەكانی تری عێراقی و دەرەوەی عێراقیش، دهۆكییەكان بۆ وەرزی نوێ خولی ئەستێرەكان دەیانەوێ ژمارەیەكی قورس بن و لە ئێستاوە گفتوگۆیان دەستپێكردوە چ بەنهێنی و چ بەئاشكرا بۆ ئەوەی بتوانن لە سەرەتای خولەكەوە ئەنجامەكانیان بە دڵی هاندەران و كارگێڕیی تیپەكە بێت. لەم ناوەشدا كارگێریی یانەكە بەفەرمی گرێبەستی یاریزا موهەند جعازی بەرگریكاری هەڵبژاردەی عێراقی یەكلای كردۆتەوە و ئەم یاریزانە بۆتە یاریزانی یانەكەی هەڵۆی چیاكان پێشووتریش لە خولەكانی ئەمریكی و نەرویجی و سویدی یاری كردوە، دهۆك لە ڕۆژانی داهاتوو گرێبەستی تریش ڕادەگەیەنێت.
