دهۆك نیازی هێنانی ڕاهێنەرێكی بیانی هەیە
دهۆك نیازی هێنانی ڕاهێنەرێكی بیانی هەیە
دەستەی كارگێڕیی یانەی دهۆك دوای ئەوەی ئەم وەرزە نەیتوانی ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنێت لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی، بۆیە كارگێڕیی یانەكە هەموو هەوڵێكی ئەوەیە بتوانێ ستافێكی ڕاهێنەری بە ئەزموون بۆ تیپی تۆپی پێی یانەكە دەستنیشان بكەن، هەرچەندە لە سەر مێزی گفتوگۆی دەستەی كارگێڕیی یانەی دهۆك چەندین ناو بەربژێرن بۆ سەرپەرشتی كردنی مەشقی یانەكە. بەڵام دەستەی كارگێڕیی یانەكەی بادینان لە ئێستادا هەموو هەنگاوەكانی چڕ كردۆتەوە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ڕاهێنەری بیانی زێلیكۆ پێترۆڤیچ بۆ ئەوەی بیكەنە ڕاهێنەری یانەی دهۆك، ئەم ڕاهێنەرە پێشووتریش ڕاهێنەر و یاریدەدەری تیپی هەڵبژاردەی عێراقی، بەڵام تاكو ئێستا یانەكە نەیتوانیوە بە فەرمی ئەم ڕاهێنەرە بكاتە ڕاهێنەری تیپەكەی، لەلایەكی دیكەوەش یانەی دهۆك خەریكی ڕازی كردنی یاریزانان بۆ هێنانیان بۆ ڕیزی تیپی تۆپی پێی یانەكە دەستەی كارگێڕیی یانەكە قسەی لەگەڵ چەندین ئەستێرەی عێراقی و دەرەوەی عێراق كردوە بۆ ئەوەی بتوانن ئەم یاریزانانە بگوازنەوە ڕیزی پێكهاتەی یانەكەی بۆ ئەوەی ئەم وەرزە بچێتە قۆناغێكی باشتر لە خولی عێراقی.
